كازمی بۆ بارزانی: دەستور ئایندەیەكی ئارام بۆ عیراقێكی یەكگرتوو دەستەبەر ده‌كات

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموکرات کۆبووەوەو رایگەیاند، دەستور ئایندەیەكی ئارام بۆ عیراقێكی یەكگرتوو و سەقامگیر دەستەبەر ده‌كات.

نوسینگەی راگەیاندنی مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ كازمی لە کۆبوونەوەی کازمی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیدا کازمی رایگەیاندوە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ و تەواوە لە عێراق.

كازمی جەختیكردەوە، عیراق پێویستی بە چاكسازییە و ستایشی هەماهەنگی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگەشی كرد، كە توانییان پێكەوە بەسەر داعشدا سەربكەون و ڕاشیگەیاند ئەو هەماهەنگییە دەتوانێت خاكی عیراق بپارێزێت و ببێتە هەلێكیش بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی عیراق.

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دیدارەكەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی بە پێویستیشیزانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم تەواوكەری یەكتر بن و ڕاشیگەیاند ''هەرێمی كوردستان بەشێكی سەرەكی و تەواوكەری عیراقە و دیالۆگ و دەستووریش ئایندەیەكی ئارام بۆ عیراقێكی یەكگرتوو و سەقامگیر دەستەبەر دەكەن''.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا