شەوی رابردوو هەردوو یوتیوبەری ناسراوی عەرەب(ئەساڵە و ئەنیس)، ئاهەنگی زانینی رەگەزی منداڵەکەیان لە بورجی خەلیفە گێڕا و تێچووەکەشی بووە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئەنیس، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامدانی ئاهەنگەکە نە هەزار نە ملیۆن دۆلاری تێنەچووە، تەنانەت هیچ پارەیان بۆ خەرجنەکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکرایەوە ئەنجامدانی ئەو ئاهەنگە هەزاران دۆلاری تێچووە.
ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ١٠ ملیۆن بینەری هەبووە.