هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر هاتنی مستەفا کازمی بۆ سلێمانی هاتە دەنگ

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، بڕیارە سبەینێ سەردانی سلێمانی بکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە (BMC) راگەیاند، "بریارە دوای سەردانیکردنی ئەمڕۆی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدێکی باڵای یاوەری و بۆ شاری هەولێر سبەینێ سەردانی سلێمانی بکات".

هەڤاڵ ئەبوبەکر روونیشیکردەوە، "سبەینێ لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکرێت، کۆبوونەوەیەکی فەڕمیی تایبەت لەگەڵ حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی بەرێوەدەبەن".

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەجێندای سەردانەكەی بڵاوكراونەتەوە،  "ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی سەرپەرشتیكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە".

بەشێکی دیکەی سەردانەکەی پەیوەندی هەیە بە پرسی ئامادەكاریی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، ئەرك و مافەكانی كوردو پرسی بوودجەو مووچەو شایستە داراییەكان بەشێكی تر دەبن لە گفتوگۆكانی مستەفا كازم و بەرپرسانی باڵای هەرێم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا