سۆران عومەر پۆستێکی نوێی وەرگرت

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

رۆژی چوار شەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠، سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە ئەندامبوونی لە پەرلەمان راگەیاند، لە ئێستاشدا لەناو حزبەکەی پۆستێکی نوێی پێدراوە.

لە میانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی (ئەزمون)ی کەناڵی (BMC) سۆران عومەر رایگەیاند، "لە ئێستادا پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی پێدراوە لەلایەن حزبەکەیەوە دوای دەستلەکاركێشانەوەی لە کاری پەرلەمانتاری".

سۆران عومەر دەشڵێت، "لە ئێستادا بەدوای کارێکدا دەگەرێت جگە لەو بەرپرسیارێتییە حزبییەی کە پێی سپێردراوە".

بەرنامەی ئەزموون بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی کەناڵی (BMC)یە شەوانی پێنجشەممە کاتژمێر (٠٩:٠٥) خولەک پێشکەشدەکرێت.


لە ٧ـی مانگی ئایاری ٢٠٢٠، بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، رۆژی ١٥ی تەموزی ٢٠٢٠، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی پەرلەمان کردو دەستیلەکاركێشایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا