وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، توشبوانی ڤایرۆسەکە رۆژ
بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و بەشێکی زۆری ئەو پشکنینانەش کە دەکرێت زۆربەیان بە
هەڵگری ڤایرۆسەکە دەردەچێت".
شاناز نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە بە (BMC)راگەیاند "لەبەر
زۆری توشبووان و نەمانی شوێنی پێویست بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت لە
نەخۆشخانەی تایبەتی بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی توشبوانی کۆرۆنا داغڵ بکەین".
نابراو ئەوەشی خستەڕوو، توشبوانی ڤایرۆسەکە رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و
بەشێکی زۆری ئەو پشکنینانەش کە دەکرێت زۆربەیان بە هەڵگری ڤایرۆسەکە
دەردەچێت".
جەختیشیکردەوە، هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین بە هاندانی تایبەت بە پزیشکان پزیشکی
پێویست بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین بکەین چونکە بەشێکی زۆریشی پزیشکەکان بە خۆبەخشن
دەوام دەکەن".