Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی داوایەکی تایبەت لە مستەفا کازمی دەکات

کوردستان

بینراو 50

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، پرسی موچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکەن.

دوابەدوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێر، حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیشانداوە و بە ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەقەڵەمداوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، موچەی فەرمانبەران لە هەرێم بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق، مافێکی ڕەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە :

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/10 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیشاندا و بە ئاماژەیەکی ئەرێنی  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دانا .

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەنیا مووچە و بودجە نییە و هیوادارین هەموو کێشەکە هەڵپەسێردراوەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەیکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. گوتیشی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق، مافێکی ڕەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت .
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و قەیرانی دارایی و دۆخی نالەباری تەندروستی بوونەتەوە بۆیە ئامادەیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەردەبڕین بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و نەوت و ناوچە کوردستانییەکانی دەوەی هەرێم و ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە کردەوە . بەتایبەتی کاراکردنی میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە هاتنی ئەو شاندە گەورە و گرنگەی حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی بە هێزە بۆ ئامادەییمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دانانی بنەمایەکی نوێ و پتەو بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی . سەرۆک وەزیرانی عیراق گوتیشی سەرکەوتنی هەر بەشێکی عێراق سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق و من گەشبینم کە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، دەتوانین بە سەر ئاستەنگەکان سەربکەوین و ئێستاش دەرفەت و تێگەیشتنێکی نوێی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP