ئازاد تۆفیق: سبەی کازمی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، بڕیارە سبەینێ سەردانی سلێمانی بکات، دواتریش سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە (BMC) راگەیاند، "بریارە دوای سەردانیکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدێکی باڵای یاوەری بۆ شاری شاری سلێمانی دواتریش سەردانی پارێزگای هەلەبجە بکات".

روونیشیکردەوە، "سبەینێ لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکرێت، دواتریش سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی هەلەبجە دەکات".

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەجێندای سەردانەكەی بڵاوكراونەتەوە،  "ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی سەرپەرشتیكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە".

بەشێکی دیکەی سەردانەکەی پەیوەندی هەیە بە پرسی ئامادەكاریی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، ئەرك و مافەكانی كوردو پرسی بوودجەو مووچەو شایستە داراییەكان بەشێكی تر دەبن لە گفتوگۆكانی مستەفا كازم و بەرپرسانی باڵای هەرێم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا