ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشخانەیان بەجێهێشت

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش کۆی هەموو ئەو توشبوانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا ماون ژمارەیان ١٩١کەسە، ئەمڕۆش ٢٧توشبووی دیکە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆیان.

لە بەشێکی دیکەی خشتەکەدا هاتووە کە هیچ کەسێک لە ژێر ئامێری هەناسەداندا نەماوە و ٢٨ کەسیش لە ژێر چاودێری چردان، ٩کەسیش گیانیان لەدەستداوە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا