ئەجێندای سەردانەکەی کازمی بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

سبەی مستەفا کازمی سەردانی شاری سلێمانی دەکات و (BMC)ش ئەجێندای سەردانەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات، بڕیاریشە لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (BMC)راگەیاند، بریارە دوای سەردانیکردنی ئەمڕۆی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدێکی باڵای یاوەری بۆ شاری هەولێر سبەینێ سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بەرێوەبەری فەرمانگەکاندا کۆدەببێتەوە.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا کازمی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا کۆدەبێتەوە و دواتریش لە مێرگەپان لەگەڵ هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە.

هاوکات ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە (BMC) راگەیاند، "دوای ئەوەی سبەینێ لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکرێت، دواتریش سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکات و چەپکە گوڵ لەسەر گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە دادەنێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەجێندای سەردانەكەی بڵاوكراونەتەوە،  "ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی سەرپەرشتیكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە".

بەشێکی دیکەی سەردانەکەی پەیوەندی هەیە بە پرسی ئامادەكاریی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، ئەرك و مافەكانی كوردو پرسی بوودجەو مووچەو شایستە داراییەكان بەشێكی تر دەبن لە گفتوگۆكانی مستەفا كازمی و بەرپرسانی باڵای هەرێم.

ئەمە سەردانانەی کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک سەردانی بەغدادی کرد و توانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئاسایی بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا