ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاتی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشکرا دەکات.
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی ئابوری و
وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی بازرگانی عێراقمان کرد بە مەبەستی بەدواداچوون
لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران".
ئەوەشی خستۆتەڕوو" پێمان ڕاگەیەندرا سەرەتای
ھەفتەی داھاتوو بڕی ٤٥٦ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خەرج دەکرێت".
جەختیشیکردۆتەوە" لەو بڕە ٣٦ ملیار
دیناری بۆ پارێزگای کەرکوک و ١٠ ملیاری بۆ سلێمانی و ٨ ملیار بۆ ھەولێر و ٦ ملیار
بۆ دھۆک دەبێت".