مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئەیلول، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەکە، کازمی بچێتە مێرگەپان و لەگەڵ بەرهەم ساڵح و هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆببێتەوە.
هەر ئەمڕۆ کازمی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و دەروازەی سنوری باشماخ دەکات و کۆتایی بە گەشتە دوو رۆژەییەکەی دەهێنێت.