پارێزگاری سلێمانی، بە لیستێک داواکاری و پێداویستییەکانی سنوورەکەی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە میانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارایەک داواکارییان بە نوسراو پێشکەش کردووە و وەڵامی ئیجابیان وەرگرتووە.
داوکارییەکانی پارێزگاری سلێمانی لە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری خۆی دەبینێتەوە.