کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی و بەشێک لە بەرپرسانی حیزبەکان لە هاوینەهەواری مێرگەپان کۆتایی هات.
ئەمڕۆ هەینی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبە کوردستانییەکان مستەفا کازمی هاوینە هەواری مێرگەپانی بەجێهێشت و بەرەو پارێزگای هەڵەبجە بەڕێکەوت.
لە کۆبوونەوەکەی کازمی لە هاوینەهەواری دوکان هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و چەندین بەرپرسی دیکەی حیزبی ئامادەی بوون.
بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی گەشتەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ کازمی بگەڕێتەوە شاری بەغداد.