هەشت هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی هەڵەبجەدا دەسوڕێنەوە

کوردستان 11/09/2020

Alternate Text

وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ پارێزگاکە، هەشت هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی هەڵەبجەدا دەسوڕێنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ماوەی چەند کاتژمێرێکە هەشت هێلیکۆپتەری سەربازی بە ئاسمانی پارێزگای هەڵەبجەدا دەسوڕێنەوە.

ئەم لە کاتێکدایە بڕیارە پاش کەمێکی دیکە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات و تاجە گوڵینەی رێز لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دابنێت.

لەدوای ساڵی ١٩٨٨ و کیمابارانکردنی شارەکە ئەمە یەکەمینجارە ئەو ژمارە هێلیکۆپتەرە بە ئاسمانی پارێزگاکەدا بسوڕێنەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا