مستەفا کازمی گەیشتە باشماخ

کوردستان 11/09/2020

Alternate Text

کەمێک لەمەوبەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی و وەفدی یاوەری دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە گەیشتە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.

سەردانیکردنی باشماخ دوایین وێستگەی سەردانە دوو رۆژەییەکەی مستەفا کازمییە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەڕێتەوە بەغداد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا