بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ٢٠٢ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماون.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ٢٠٢ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماونەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.