ئیسرائیل و بەحرەین ئاشتبوونەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 11/09/2020

Alternate Text

هەریەکە لە بەحرەین و ئیسرائیل رازیبوون بە واژووکردن رێککەوتنی ئاشتی نێوانیان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، حەمەد بن عیسا، پادشای بەحرەین و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل رازیبوون رێککەوتنی ئاشتی نێوانیان ئیمزا بکەن.

روونیشیکردووەتەوە، ئەمە ساتێکی مێژووییە، کە لەماوەی کەمتر لە ٣٠ رۆژدا دوو دەوڵەتی ئیسلامی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا بکەن.

بڕیارە ئاشتبوونەوەی ئەو دوو دەوڵەتە بە کردنەوەی باڵوێزخانەکانیان لە وڵاتەکانیان دەست پێبکات.

سەرەتای مانگی رابردوو بە سەرپەرشتی ئەمریکا هەریەکە لە ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنی ئاشتی نێوانیان ئیمزا کرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا