فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرای دەکات، رووداوەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوور و نزیک پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەردانەکەی ئەمڕۆی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق دا، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە لێک تێنەگەیشتنێک لە نێوان ڕۆژنامەنووسێک و تیمی پرۆتۆکۆڵی تایبەت دا ڕوویدا، کە دوور و نزیک پەیوەندی بە ھیچ تیمێکی فڕۆکەخانەوە نەبووە، بەڵام بەداخەوە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە بەیان نامەیەکدا بە ناوھێنانی تیمی پرۆتۆکۆڵی فڕۆکەخانە و ھێزی ئەمنی فڕۆکەخانە،لەسەر ئەو بابەتە کەوتنە ھەڵـەوە.
روونیشیکردووەتەوە، بۆ رای گشتی و رۆژنامەنووسانی بەڕێزی ڕادەگەیەنین، لەماوەی تەمەنی فڕۆکەخانەدا، مامەڵەی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دا کراوە و ھەمیشە رێز لێگیراوبوون و خۆشیان گەواھیدەری ئەو راستییەن کە بەردەوام ھاوکاری و کارئاسانیان بۆ کراوە.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنین،