لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە-هەولێر نۆ هاوڵاتی بوونە قوربانی.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە-هەولێر، نۆ کەس بریندار بوون.
روونیشیکردووەتەوە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (کیا سپۆرتاج و رینۆ فلوێنس سالۆن)روویداوە.
ئاشکراشی کردووە، پێنج لە بریندارەکان پیاون و چواریشیان برینداربوون.