سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستگیرکردنی سیخوڕێکی ئەمریکی راگەیاند، کە بڕێکی زۆر پارە و چەکی تایبەتی پێبووە.
نیکۆلاس مادۆر، سەرۆکی ڤەنزوێلا بە تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سیخوڕێکی ئەمریکیمان لە ویلایەتی فالکۆن دەستگیرکردووە، کە کاری سیخوڕێ بەسەر پاڵاوگەکانی ئاموای و کاردۆنی نەوتەوە کردووە.
روونیشیکردووەتەوە، سیخوڕەکە وەک کەشتیوان خۆی ناساندووە، و پێشتر کاری بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کردووە لە عێراق، لە کاتی دەستگیرکردنیدا برێکی زۆر پارە و چەکی تایبەتی پێگیراوە.
-