یارییەکانی پریمەرلیگ دەست پێدەکەنەوە

وەرزش 12/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ وەرزی نوێی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی پریمەرلیگ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی سنوردار لە هاندەران بەڕێوەدەچێت.

وەک پێشتر بڕیاری لێدرابوو ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئەیلول، هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پریمەرلیگ بە یاری نێوان (فولهام و ئەرسیناڵ) دەست پێبکات.

هەر ئەمڕۆ چەند یارییەکی دیکە لە یاریگاکانی ئینگلتەرا بەرێوە دەچن.

پێشتر بڕیاردرابوو بەشداربوونی هاندەران لە یاریگاکاندا بە شێوەیەکی سنوردار بێت، بە شێوەیەک لە هەزار هاندەر تێنەپەڕێت و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

بڕیارە دوایین یاری خولی نایابی ئینگلیزی لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ بەرێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا