پشکنینی مۆبایلی هاوسەران قەدەغە دەکرێت

هەمەرەنگ 12/09/2020

Alternate Text

لە وڵاتی سعودییە پشکنینی مۆبایلی هاوسەر قەدەغە دەکرێت و سزاکەشی هەتا زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک دەڕوات.

پارێزەرێکی سعودی بە ناوی نایف ئال مانسی، بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی ماددەی سێیەمی یاسای تاوانە زانیاریپێدەرەکان، لە یاسای وڵاتەکەی، هەریەکە لە ژن و پیاو لە ژیانی هاوسەرێتیان، پشکنینی مۆبایلی یەکتریان لێ قەدەغە کراوە.

سزای ئەو کەسەی مۆبایل یان هەر ئامێرێکی زیرەکی دیکەی هاوسەرەکەی بپشکنێت، سزای زیندانی دەدرێت بە شێوەیەک کە لە ساڵێک زیادتر نەبێت، و جگە لە سزای ماددی کە لە ٥٠٠هەزار ریالی سعودی زیادتر نەبێت لە حاڵەتی یەکلابوونەوەی تاوانەکەدا.

روونیشیکردووەتەوە، بڕیارەکە منداڵیش دەگرێتەوە، بە مەرجێک لەسەروو تەمەنی یاسایی پگەیشتنەوە بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا