کوڕی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکیدا خنکا.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ هەینی ١١ی ئەیلول، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە ناوی هۆنیار، کە کوڕی دلێر حسین، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکیدا بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، منداڵەکە چووتە ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوە، بەڵام بەهۆی داخرانی جامەکانییەوە هەوای تێدا نەماوە و خنکاوە.