Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ وان سێ سه‌ربازی توركیا كوژران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 23

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا دان به‌ كوژرانی سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یدا ده‌نێت له‌ باكوری كوردستان، به‌ڵام میدیاكانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێن سه‌ربازی زیاتری توركیا كوژراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا هاتووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا، كه‌ له‌ سنوری پارێزگای وان له‌ باكوری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی شاخ شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ روویداوه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی جه‌ندرمه‌ و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ كوژراون و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له‌ به‌رانبه‌ردا سێ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ له‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه‌"، كه‌ باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام میدیاكانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی وان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ سه‌ربازی توركیا له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP