بۆچی هەندێک کەس بەبێ هۆکار دەگرین؟

تەندروستی 12/09/2020

Alternate Text

رەنگە زۆرینەمان توش ئەو حاڵەتە بووبین، کە بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراوی هەبێت، گریاوین و فرمێسک بە چاوماندا هاتووەتە خوارەوە، بەڵام ئەمە هۆکارەکەی چییە؟

ئەنجامی توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە، دووبارەبوونەوەی حاڵەتی گریان بەبێ هۆکار ئاسایی نییە و رەنگە نیشانە بێت بۆ توشبوون بە خەمۆکی.

کیرتلی بارکەر جۆنز، پزیشکی دەرونناس، دەڵێت" گەر هەستت بە خەم، بێزاری و دڵتەنگی کرد و هەستت بە ئاسودەیی نەکرد لە ژیانی رۆژانەتدا و  ویستت بگریت، یان ئارەزووی خواردنت نەما، یان بە پێچەوانەوە ئارەزووی خواردنت زیادی کرد، یەکێکە لە ئەگەرەکانی توشبوونت بە خەمۆکی.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوە پزیشکییەی لە سایتی هێلس لاین بڵاوکراوەتەوە، ژنان زیادتر لە پیاوان ئارەزووی گریانیان هەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی هۆرمۆن.

ژنان هۆرمۆنی پرۆلاکتین دەردەکەن کە ئەمەش ئارەزوویان بۆ گریان زیاد دەکات، جگە لەوەش ژنان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵ بوونیش توشی هەمان دۆخ دەبن، بەڵام کاتییە و تێدەپەڕێت.

شارەزایانی بواری پزیشکی باس لەوەدەکەن، گەر حاڵەتی گریانی بەبێ هۆکار دووبارە بووە بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستە سەردانی پزیشکی دەرونی بکەیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا