بەم نیشانانەدا بزانە مۆبایلەکەت لەکاردەکەوێت

تەکنەلۆژیا 12/09/2020

Alternate Text

هەموو ئەو مۆبایلە زیرەکانەی لەبازاڕەکاندا هەن، تەمەنی بەکارهێنانیان دیاریکراوە و دوای ماوەیەک لە بەکارهێنانیان کێشەی تێدەکەوێت، ئەمەش قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.

ئۆلگا تیمۆفیفا، بەڕێوبەری یەكێک لە کۆمپانیاکانی مۆبایل، دەڵێت، بە چەند نیشانەیەکدا دەزانرێت کە مۆبایلەکەت هێندەی نەماوە بە شێوەیەکی تەواو لەکاربکەوێت لەوانەش:

- گەرمبوون ئاوسان و زوو دابەزینی شەحنی مۆبایلەکەت.

-دروستبوونی خەت لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت.

-لەکارکەوتنی مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەک و دەستکردنەوە بە ئیش

باس لەوەش دەکات، لەم حاڵەتانەدا پێویست ناکات مۆبایلەکەت چاک بکەیتەوە، چونکە دوای ماوەیەکی کەم دیسان خراپ دەبێتەوە، باشترە یەکێکی تازە بکڕیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا