پزیشكێك رایدەگەیەنێت، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه
به توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێت لە عێراق به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییه و هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌شی كه له پڕۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ردا
دانراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پشتی پێ به‌ستووه، بۆته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی
مردوان.
د.ماجد ئه‌لعانی پزیشكێكی عیراقی، پسپۆڕی بواری به‌رگری له‌ش نهێنییەک لەسەر ڤایرۆسی
کۆرۆنا ئاشکرادەکات و دەڵێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا له چوار ڤایرۆسی تر دروستكراوه كه
بریتین له ڤایرۆسی سارس و ئسروفایرۆس كه له دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها
ڤایرۆسی ئیبۆلا كه له ئه‌ندامانی نێرینیه‌ی پیاوان ده‌دات و هه‌روه‌ها ڤایرۆسی
ئایدز كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك و ده‌مار ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌بێت هۆی بێهێزی و
ماندووبوون.
سەبارەت بەو چارەسەرانەی لە عێراق دەدرێت بە
توشبووانی کۆرۆنا پسپۆڕه‌كه‌ی بواری به‌رگری له‌ش ئاماژە بەوەدەکات، "ده‌رمانی
هایدرۆكسیدی كلوكوین كاریگه‌ری لاوه‌كی گه‌وره به‌جێده‌هێڵێت و ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی
ده‌ماره‌كانی دڵ و توێژینه‌وه زانستیه‌كان سه‌لماندویانه زۆربوونی ژماره‌ی
مردوان به‌كۆرۆنا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ كاریگه‌رییه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه و
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه رێكخراوی ده‌رمانی ئه‌مریكی ئه‌و چاره‌سه‌ره بكشێنیته‌وه
بۆ توشبوانی كۆرۆنا، بۆیه زیادبوونی رێژه‌ی مردن به‌هۆی بوونی هه‌ڵه‌وه‌یه له پڕۆتۆكۆڵی
چاره‌سه‌ردا.
جەختیشیکردووەتەوە، كه ده‌رمانی زینك بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش
وه‌كو ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی رێنمایی كردووه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
خۆم له كۆنگره‌ی به‌رگری له‌ش له له‌نده‌ن و لیڤەرپوڵ ئاماده‌بووم و هه‌موویان
هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زینك كاریگه‌ری نییه.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم