كارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (شێخان)
ماڵەكانی نزیک پردی دەباشان دەكاتەوە كە سبەینێ كارەبا نابێت و هۆشداریش دەدات ئامێرەكانیان
بكوژێننەوە.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك لە بەڕێوەبەرایەتی
كارەبای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، " ئاگاداری
دانیشتوانی گەڕەکی (شێخان) ماڵەكانی نزیک پردی دەباشان كە دەكەونە سەر فیدەری (١٥٤
و ٦٩ ) سبەینێ یەکشەممه ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠، پێوهری زیرهكی كارهبایان بۆ دهبهسترێت
بۆیە له كاتژمێر (٧ ی بهیانی تا ١٢ ی نیوهڕۆ) كارهبایان نابێت".
هۆشداریش بە هاوڵاتیان دەدات كە لە پێناو
پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان
بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.
دەشڵێت، ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە بەستنی پێوەرەکە
بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە لە پێناو پاراستنی
ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان
بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .