دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانیان
بەسەر زۆرانبازی ناسراوی وڵاتەکە نەڤید ئەفکاری دا جێبەجێکرد.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوای
ئەوەی زۆرانبازی ئێرانی نەڤید ئەفکاری لە زیندانەکەی خۆی لە زیندانی شیراز براوەتە
شوێنێکی نادیار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکراوە.
پێشتر ئەو زۆرانبازەی ئێران ، بە تۆمەتی
کوشتنی بەرپرسێکی دەستەی گشتی ئاو لە شیراز، دەستگیرکرابوو بو بڕیاری لەسێدارەدانی
بۆ دەرچوو.
لەدوای دەچوونی بڕیاری لەسێدارەدانەکە،
هەڵمەتێکی فراوانی پشگیری بۆ ئەو یاریزانە ئێرانییە و سوکردنی سزاکەی بەرێوەچوو،
تەنانەت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستتێوەردانی کرد و داوایکرد سزاکەی
بوەستێنرێت.
ئێران بە دووەمین دەوڵەت ئەژمار دەکرێت
لەدوای چین لە زۆری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان.