دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە

کوردستان 12/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند " وەك یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی تر ئەنجامدەدەین لەگەڵ لایەنەكانی تری هەرێم تا رێكبكەوین لەسەر یەك دەنگیی و یەك هەڵوێستیی لەسەر یاسای هەڵبژاردن". 

ئەوەشی خستەڕوو "گرنگە یەك بەرنامە و یەك پلان هەبێت، بۆیە دەبێت رێككەوتن بكرێت لەسەر ئەوەی بە چ شێوازێك بچینە ئەو هەڵبژاردنە، هێشتا باسی یەك لیستی نەكراوە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بەتایبەت یەك لیستیی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا".

لای خۆیەوە خەسرۆ گۆران لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،هەموو هەوڵێكیان  بۆ ئەوەیە ئەو هێز و توانایەی ئێستا لە پەرلەمانی عیراق هەیە كەم نەبێتەوە و هەوڵی بەهێزكردنی بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا