سێ پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەریەک لە هەولێر و سلێمانی
و گەرمیان جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر و
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، سێ پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە قۆماخی
جێبەجێکردندایە".
دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند،
"ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی ٢٥ مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر و
٢٥ مێگاوات لە پارێزگای سلێمانی و هاوکات، ٢٥ مێگاوات کارەباش لە ئیدارەی گەرمیان".
باسی لەوەشکرد، "ئەمە هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بە
سەرچاوەی خۆر لە رووی كەڵكی ئابورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوون".