مەلا بەختیار لەسەر سەردانەکەی کازمی بۆ هەرێم هاتە دەنگ

کوردستان 12/09/2020

Alternate Text

مەلا بەختیار لەسەر سەردانەکەی مستەفا کازمی هاتە دەنگ و دەڵێت " كازمی لە تەواوی سەفەرەكەیدا یەك ملیۆن دیناریشی نەدایە بریندارێكی چارەسەرنەكراوی كیمیاوی هەڵەبجە".

مەلا بەختیار، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەوتارێكدا رایگەیاندووە "دەوڵەتمەداری عیراق مستەفا كازمی تەشریفی هێنا بۆ كوردستان، بەرنامەی هاتنەكەی خۆی داینابوو جێبەجێش كرا، گەورە و بچوكی كوردستان، جوانیان پێشوازی لێكرد".

ئەوەشی ڕونکردۆتەوە "كازمی، دەبوایە بەرنامەیەكی گونجاوتری بۆ دیداری حیزبەكان دابنایە، خۆیشی سەری لە بارەگای سەرەكی حیزبەكان دابا، حیزب بە حیزب، نەك بە هەرەوەز بیان بینێ‌، حیزبەكانیش، بەتایبەتی یەكێتی، نەدەبوو دوور لە ئەتەكیەت، بەشێكی بەرچاوی مەكتەبی سیاسی و سەروتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیداری ببەستایە".

ناوبراو ئەوەشی نوسیووە "كازمی لە تەواوی سەفەرەكەیدا گفتێكی كۆنكرێتی نەدا، تەنانەت یەك ملیۆن دیناریشی نەدایە بریندارێكی چارەسەرنەكراوی كیمیاوی هەڵەبجەش".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی باڵای یاوەری گەیشتنە هەرێمی كوردستان و سەردانی  پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەی و دەروازە سنورییەكانی كرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا