سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوای دایکی بەختیار عەلی پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا ئەوەیان نوسیووە" بەداخ و پەژارەوه، ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( ئەختەر مەلا حەکیم ) دایکی نوسەرو رۆماننووس و رووناکبیری دیاری کورد بەختیار عەلی - مان پێگەیشت".
ئەوەشیان خستۆتەڕوو" پرسەو ھاوخەمیی سەرۆکایەتیی یەکێتی، به كاك بهختیار و بنەماڵە بهڕێزهكهیان رادەگەیەنین و خۆمان بەبەشداریی خەمتان دەزانین".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەداخ و پەژارەوه، ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( ئەختەر مەلا حەکیم ) دایکی نوسەرو رۆماننووس و رووناکبیری دیاری کورد بەختیار عەلی - مان پێگەیشت .
پرسەو ھاوخەمیی سەرۆکایەتیی یەکێتی، به كاك بهختیار و بنەماڵە بهڕێزهكهیان رادەگەیەنین و خۆمان بەبەشداریی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ئەمە دواناخۆشی بێت و روحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت .
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان