Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەیەک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی دیاریکرا

کوردستان

بینراو 1899

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش کۆی هەموو ئەو توشبوانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا ماون ژمارەیان ٢١٣کەسە، ئەمڕۆش ٢٤توشبووی دیکە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆیان.

لە بەشێکی دیکەی خشتەکەدا هاتووە کە هیچ کەسێک لە ژێر ئامێری هەناسەداندا نەماوە و ٢٤ کەسیش لە ژێر چاودێری چردان، ٩کەسیش گیانیان لەدەستداوە". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP