Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چیرۆکی سوارێز لەگەڵ بارسا کۆتایهات

وەرزش

بینراو 29

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ڕۆناڵد کومان ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە، زنجیرەی یاریكردنی لویس سوارێزی هێرشبەری کەتەلۆنی  ئۆرۆگوای لە ناو كامپ نۆ كۆتایی پێهێناوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی موندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، کومان کۆتایی بە پەیوەندیی سوارێز لەگەڵ بەرشەلۆنە هێناوە و بڕیاریدا کە چیدی هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵە لە هیچ یارییەکی بەرشەلۆنە بەشداری نەكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندییە بەنیازە سوارێز لەلیستی یاریی دۆستانەكانی یانەكەی دوربخاتەوە ، بۆ یارییەكەی ئەمرۆش بەرامبەر خێمناتستیك بەبێ ئەوەی هۆکار هەبێت سوارێزی بۆ ئەو یارییە دورخستۆتەوە.

پێشتر هەندێک لەسەرچاوەكان باسیان لەوەكرد كە سوارێز نزیكە لە ڕۆیشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو ئەو یاریزانە لەڕێگەی ئەکاونتی تویتەرەکەیەوە ئەو هەواڵە بەدرۆخستەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP