هاوپەیمانی هێزە
عێراقییەکان کە زۆرینەی هێزەکانی سونەی تێدا کۆبووەتەوە رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی
عێراق بۆ هەرێمی کوردستان "نامەی دڵنیایی و رێککەوتنی راستەقینە" و هێزی
لێ دەخوێنرێتەوە.
حسێن عەرەب، پەرلەمانتاری
فراکسیۆنی هێزە عێراقیەکان بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، سەردانەکەی مستەفا
کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێم و چونی بۆناو شەقامی کورد و سەردانیکردنی خاڵە
سنورییەکان، هەروەها رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان لەرێگەی دانوستانەوە جۆرێکە
لە نامەی دڵنیایی و خاڵی هێزی سەردانەکە.
راشیگەیاندووە،
یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە کە لەقۆناغی داهاتوودا دەرئەنجامەکەی دەبینرێت بوونی
کەمپی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراقە کەلەناوخۆی هەرێمدا بڵاوبوونەتەوە و لە ئێستادا جۆرێک
لە رێککەوتنی نیمچە کۆتایی هەیە بۆ داخستنیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.
پەیوەست بە مووچەی
فەرمانبەرانیش ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستوەتەڕوو، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان جۆرێک
لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کراوە و پەیوەست کراوە بەبوونی کۆنتڕۆڵی حکومەتی فیدڕاڵ
لەسەر خاڵە سنورییەکانی هەرێم، هاوکات سەرەڕای ئەوەی ناکۆکی زۆری لەسەرە بەڵام دەرچواندنی
یاسای نەوت و غاز لەم خولەی پەرلەماندا کارئاسانی دەکات بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکانی
هەولێر وبەغدا لە پرسی وزەدا.
١٠ی ئەیلول سەرۆک
وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی
هەرێم لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پرسی خاڵە سنورییەکان گفتوگۆیان کرد.