لە هەواڵێکی
دزە پێکراودا، کە لەلایەن ئەمەزۆنی ژاپۆن دزەی پێکراوە کاتی کەوتنە بازاری پلەیستەیشن
(٥) ئاشکرا دەکرێت.
بەگوێرەی بڕیارە
فەرمیەکان پلەیستیەشن (٥) لە سەری ساڵی نوێدا دەکەوێتە بازارەوە، هەواڵە دزەپێکراوەکەش
ئاشکرایکردوە لە ٢٠ی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا دەکەوێتە بازارەکانەوە.
ئەمەزۆنی ژاپۆن،
بە هەڵە لیستێکی بڵاوکردەوە و دواتر دەستبەجێ سڕییەوە، کە تێیدا کاتی کەوتنە بازاری
پلەیستیەشن (٥) ئاشکرا کرابووە.
هەواڵەکە دوای
چەند رۆژێک دێت لە راگەیێنراوێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە تێیدا بڵاویکردەوە، لە ١٠ی
نۆڤەمبەری ئەمساڵ کۆمپانیاکە چوارەمین نەوەی(Xbox) سیریس ئێکس و سیریس ئێس
بڵاودەکاتەوە و رکابەرێکی زۆر لە نێوان هەردو ئامێری یاری ڤیدیۆیدا دەبێت.
یاریەکانی پلەیستەیشن
بە ئۆنلاین دادەبەزێنن و بە دیسک بەردەست نابێت، چونکە تا ئێستا لە بازارەکاندا ئەو
جۆرە دیسکانە بڵاونەکراونەتەوە.