سوپاى پاسداران لەسەر رێکەوتنی ئیسرائیل و بەحرەین هاتەدەنگ

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 13/09/2020

Alternate Text

سوپاى پاسدارانى ئێران دژایەتى خۆى بۆ ئاسایکردنەوە و رێککەوتنى نێوان بەحرەین و ئیسرائیل دەربڕى و رایدەگەیەنێت؛ با بەرپرسە جەللادەكانى بەحرێن، چاوەڕێى تۆڵەى پڕ ئازارى موجاهيدەكانى قودس و خەڵكى موسوڵمانى ئەو وڵاتە بن.

سوپاى پاسدارانى ئێران لەبارەى رێککەوتنى ئیسرائیل و بەحرەین راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و بەرپرسانى ئەو بەحرێن بە خیانەتکار ناودەبات.

لە بەیاننامەکەدا، سوپاى پاسداران رایگەیاندووە، حكومه‌تی مەنامە، لەژێر فشارەكانى ئەمريكادا، ئيرادەى خەڵكەكەى بن پێ ناوه‌ و رێككەوتنەكەى ئەجامداوە.

هەروەک باسى لەوەشکردووە، ئەو رێككەوتنە هيچ شەرعيەتێكى نييە و تێيدا و بەرپرسانى ئەم خيانەتە، دەبنە ئامانجى توڕەبونى پيرۆز و تۆڵەسەندنەوەى توندى خەڵكى شيعە مەزهەبى بەحرەین و ئومەتى ئيسلام.

سوپاى پاسداران بە جەختکردنەوەوە دەڵێت، با بەرپرسە جەللادەكانى بەحرەین، چاوەڕێى تۆڵەى پڕ ئازارى موجاهيدەكانى قودس و خەڵكى موسوڵمانى ئەو وڵاتە بن.

هەرەشەکانى سوپاى پاسداران لەکاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا رێککەوتنى ئیمارات و ئیسرائیلیش بەهەمان شێوە نیگەرانى و توڕەى بەشێک لە وڵاتانى ئیسلامى ناوچەکەى بەدواداهات لەوانە ئێران و تورکیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا