ژمارەیەکی بەرچاو توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کوردستان 13/09/2020

Alternate Text

 وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو ٢٧٤ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنفراسنێكی رۆژنامەوانیدا وتی، "لە ٢٤ كاتژمێردا (٥) ھەزار و ٣١١ پشكنینی تاقیگەیی كراوە، لەو ژمارەیە ٥٧٣ كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان  تۆمار كراون".

ئاشکراشیکرد، "لەو ماوەیەدا ٢٧٤ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

وەزیری تەندروستی ئاشكراشی كرد: "تائێستا ھەزار و ٣٤٠ كەس لە ھەرێمی كوردستان بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "ئێستا ١٢ ھەزار و ١١٦ تووشبوو لە نەخۆشخانە و ماڵەكانیان چارەسەری كۆرۆنا وەردەگرن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا