رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ژماره‌یه‌ك له‌ژنان و كچانی رزگاربووی
ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠، له‌دیدارێكدا كه به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه
بۆ كاری مرۆیی رێكخرابوو، دوای به‌خێرهێنانیان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وردی
تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه‌ی كه‌به‌سه‌ر خوشك و برا ئێزدییه‌كان
هاتووه له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێزیدی نشینن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان رایگەیاند، "ئازار‌و ناسۆریی كوردانی ئێزدی خه‌م و ئازاری هه‌مووانه،
له‌كاتێكدا قه‌ره‌بووی دۆسییه‌ی جینۆسایدی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان به‌شێكی گه‌وره‌ی
په‌یوه‌ندیی به‌حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان
خۆمان به‌به‌رپرسیار ده‌زانین به‌رامبه‌ر ئه‌م تراژیدیایه، په‌رله‌مانی كوردستان
به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ
ناساندنی تاوانه‌كه، هاوكات پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سنووری
ده‌ستڕۆییه‌كانیدا به‌ده‌نگ هه‌موو داواكارییه‌كانی ئه‌و خانه‌وادانه‌وه بچێت كه‌كچ
و ژن و منداڵه‌كانیان ڕفێندراون له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه".
دواتر دایكه
شه‌مێ به‌نوێنه‌رایه‌تیی ژنان و كچانی رزگاربووی
ده‌ستی داعش، به‌شێك له ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێزدییان و كه‌سوكارو خانه‌واده‌كانیانی
خسته‌ڕوو، كه تاوه‌كو ئێستا كچ و ژن و منداڵه‌كانیان بێسه‌روشوێن و بێ ناونیشان
ماوه‌ته‌وه.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جارێكی تر پاڵپشتیی خۆی بۆ داوا ره‌واكانیان ده‌ربڕی
و هاوخه‌میی خۆی بۆ ئه‌م برینه قووڵه‌یان دووپات كرده‌وه.