لە هەولێر دایك و كچێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە شۆفێران دەستگیركران و پۆلیسی شارهكه دەڵێت، زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاریان دزیوە.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی
تاوان، نووسینگەی خەبات، ئاشکرایکرد، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی
ورد، دایک و کچێکیان بە ناوەکانی (ق.ف.چ) و (ئ.ش.ح) لە کاتی ئەنجامدانی دزی و فێڵکردن
لە شوفێران دەستگیر کرد.
روونیشیکردووەتەوە،
ئو دایک کچە لەسەر رێگای هەولێر - خەبات، دەستیان لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر رادەگرت،
دایکەکە شوفێرەکانی سەرقاڵ دەکرد و کچەکەش پارە و شتومەکی لەناو چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکاندا
دەدزی، کە پێشتریش هەمان پێشینەیان لای پۆلیس تۆمار کرابوو و زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاریان
بەو فێڵە لە شوفێران دزیبوو.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، تۆمەتباران دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای
سزادان، ڕاگیران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.