دابەزینی بەهای
تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە دوو ملیۆن
و ٦٦٥ هەزار تمەن.
هاوکار
عەبدولڕەحمان، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە
(BMC) راگەیاند، "تا بڵاوكردنەوەی
ئەم هەواڵە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و ٦٤٢ هەزار تمەنی ئێرانی،
ئەوەش دابەزینێكی زۆرە بۆ بەهای ئەو دراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە،
دوێنێ شەممە ١٢ی ئەیلول بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە دوو ملیۆن و ٦٣٥ هەزار تمەن،
هەروەها رۆژی هەینیش بەهاكەی دوو ملیۆن و ٥٧٠ هەزار تمەن بوو.
دراوە ئێرانییەكە
لەمساڵدا نزیكەی نیوەی بەهاكەی لەدەستداوە، وێڕای بوونی سزاكانی ئەمریكا پەتای كۆرۆنا
و دابەزینی بەهای نەوت گرفتە ئابورییەکانى ئێرانى گەورەتر کردووە.