مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، به "بڕیاری
نه‌وشیروان مسته‌فا، له شه‌ڕی یه‌كێتی و حزبی شیوعیدا كۆمه‌ڵكوژی پشت ئاشان كرا".
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی
و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینی
كه‌ناڵی رووداو، كه تایبه‌ت بوو به كتێبی له "بری بیره‌وه‌رییه‌كان"
کە ٤٦٥ لاپەڕەی نووسینە و زیاتر لە ٢٠٠ بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتیشی تێدایە، لەو کتێبەدا
فۆکس دەخاتە سەر چەند رووداوێکی مێژوویی ژیانی سیاسیی خۆی، هەر لە دروستبوونی کۆمەڵە
و دروستبوونی ئاڵای شۆڕش و دواتریش چوونە ناو یەکێتی.
له باره‌ی شه‌ڕی پشت ئاشان و قڕناقای نێوان یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی، مه‌لا به‌ختیار ئاشکرایدەکات، ئه‌و له ژیانیدا
له‌گه‌ڵ دیل كوشتن نه‌بووه، پێشی بێویژدانی بووه كه ئه‌و شه‌ڕی حزبی شیوعی بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "له شه‌ڕه‌كه‌دا ٥٧ دیلی
حزبی شیوعی شه‌هید كران، كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی كرد".
مه‌لا به‌ختیار، كوشتنی ١٢ كه‌س له ئه‌ندامانی
ئاڵای شۆڕش-ی خسته‌پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی خۆیشی، كه ئه‌وكات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئاڵای شۆڕش بووه دەڵێت، "نه‌وشیروان مسته‌فا،
بڕیاری كوشتنی دام، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یهێشت".
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له
كه‌ركوك له ساڵی ١٩٩١ و پاشان كۆچڕه‌وی گه‌لی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی
به‌وه‌كرد، كه" هه‌را بوو كه‌س نازانێ كێ ئه‌و بڕیاره‌یدا"، به‌ڵام
روونیكرده‌وه، كه "ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه بووه به فه‌رمانی (ن. م) بڕیاری
ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان درا، ته‌قێندرایشه‌وه، به‌ڵام زیانێكی ئه‌وتۆی
نه‌بوو، ئامانج له‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو كه گه‌رمیان ژێر ئاو بكه‌وێت زیاتر له ٢٠٠ بۆ ٣٠٠
هه‌زار كه‌س به كورد و عه‌ره‌به‌وه له‌ناو بچن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه سوپای عیراق
پێشڕه‌وی نه‌كات".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی مێرگەپان و ئەو خوانەی
بەرهەم ساڵح، وەک سەرۆک کۆماری عیراق رێکیخست و جگە لە بەرپرسەکانی یەکێتی، ئەمینداری
یەکگرتوو و رێکخەری گشتیی گۆڕانیش بەشداربوون، مەلا بەختیار دەڵێت "نەدەبوو
کاک کۆسرەت بچێتە دەعوەتی کازمی، دەبوو ئەو دەعوەتی کازمی بکردایە و بیگوتایە فڵان
کات لای ئێمەی، ئەگەر کازمی رەتیشی بکردایەوە، ئەمیش ئەو دانیشتنەی رەتبکردایەتەوە".
مەلا بەختیار تێبینی لەسەر شوێنی کۆسرەت رەسوڵ
هەبوو لەو کۆبوونەوەیەی مێرگەپان و پێیوابوو حەقی خۆی پێنەدراوە. دەڵێت "دەبوو
کاک کۆسرەت هاوشانی کازمی و سەرۆککۆمار دانیشتایە و کورسییەکی لەتەنیشت کازمی بۆ
دانرابا".
ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هه‌رای ناوه‌ته‌وه، به جۆرێك لایه‌نگرانی گۆڕان به تووندی دژی ئه‌م قسانه‌ی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌كانی لایه‌نگرانی
گۆڕان دژی ئه‌م كتێبه‌و وته‌كانی مه‌لا به‌ختیار فراوانتر ببێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی
راسته‌وخۆ باس له سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات و ئه‌نجامی چه‌ند
تاوانێك ده‌خاته پاڵ ئه‌و.