دوای زیاتر لە
مانگێک زیندانیکردنی، ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری، یەکێک لەڕێکخەرانی
خۆپیشاندانەکانی دهۆک بەڕێوەچوو.
دادگای دهۆک بە
تۆمەتی بانگەشە بۆ خۆپیشاندانی رۆژی ۱٦ ــ ٥ ــ ۲۰۲۰ و بە یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بە بڕی دوو ملیۆن دینار
غەرامەی مامۆستا بەدەل بەرواری کرد.
بڕیاریشە لە ۲۲ی ئەم مانگە جارێکیتر بە تۆمەتی بانگەشە بۆخۆپیشاندانی ۱۱ی ٥ی ٢٠٢٠، دادگایی بکرێتەوە.
لە ماوەی رابردوودا گروپی "كوا پاشەكەوتی مووچەكەم" كە داكۆكی لە مافی مامۆستا و فەرمانبەران
دەكات، لە دهۆك بڕیار بوو خۆپیشاندان بكەن، بەڵام هێزەكانی ئاسایش لە دهۆك بەدەل بەرواری
سەرپەرشتیاری گروپەكەیان دەستبەسەر كرد.