جینین بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
له عێراق راسته‌وخۆ له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی له نه‌جه‌فه‌وه گه‌یشته
مێرگه‌پان و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، جینین بلاسخارت سه‌ردانی
نه‌جه‌فی كرد له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له عێراق كۆبوه‌وه
و باسیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌واده‌ی دیاریكراوی
خۆی كرده‌وه، پاشانیش به‌سه‌ردانێكی راسته‌وخۆ گه‌یشته نه‌جه‌ف.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا
بۆ مێرگه‌پان، جینین بلاسخارت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆده‌بێته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا
به‌هه‌مانشێوه باس له میكانیزمه‌كانی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كرێت
كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی شەشی (حوزه‌یران/٦)ی ساڵی داهاتوی
بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشانكردووه.