دوای دەستلەکارکیشانەوەی دۆستی
نەجات بەڕێوبەری پێشووی نەخۆشخانەی هیوا لە ماوەی رابردودا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وەک بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی ھیوا دەستنیشانکرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە BMC راگەیاند، دوای دەستلەکارکیشانەوەی
دۆستی نەجات بەڕێوبەری پێشووی نەخۆشخانەی هیوا لە ماوەی رابردودا، یاد نەقشبەندی
وەک بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی ھیوا دەستنیشانکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یاد
نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیە کە لە ئێستادا بووە بە بەڕێوەبەری
نوێی نەخۆشخانەی ھیوا.