وەزارەتی تەندروستی هەرێمی
کوردستان لەسەر ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر
لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێک هاتە دەنگ.
دوای
ئەوەی هێرش کرایە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکدا و قسەی نەشیاو بە
پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەک کرا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم
رایگەیاندووە تاوانباران سزادەدرێن.
لە
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئەوەش هاتووە" هەر ئەمڕۆ تەواوی
دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیشتنی تاوانباران و
پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی".