Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەستبەسەر بڕێکی زۆر دینار و دۆلاری ساختەدا گیرا

کوردستان

بینراو 211

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان دوو کەس دەستگیر بکەن کە برێکی زۆر پارەی ساختەیان پێبووە.

بە گوێرەی راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین، " توانیان دوو کەس دەستگیر بکەن کە برێکی زۆر پارەی ساختەیان پێبووە، ئەو دوو تۆمەتبارە لە ڕەگەزی نێرن و دانیشتووی سلێمانین".

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان بڕێکی زۆری پارەی ساختەیان لە جۆری (٢٥ هەزاری و ١٠ هەزاری ) کە بڕەکەی (٦٣٨٠٠٠٠) شەش ملیۆن و سێ سەدو هەشتا هەزار و (١٨٠٠)هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەمریکی سەختەیان پێبووە".

ئەوەشیان ئاشکراکردووە، "ئەم دوو تۆمەتبارە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی (٢٨١) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP