به‌پێی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی
ئاشتیانه له عیراق، شاری سلێمانی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه دیاریكرا.
عه‌مار كه‌زاز نه‌مر، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی
ئاشتیانه له عیراق نوسراوێكی ئاراسته‌ی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی
كردوه‌و پێی راگەیاندووە شاری
سلێمانیی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه دیاریکراوە.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆ دابینكردنی پێكه‌وه‌ژیان لە شاری
سلێمانی، بڕیاریانداوه سلێمانی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عیراق بۆ
ساڵی 2020 ده‌ستنیشانبكه‌ن."