بڕیارە بەم نزیکانە گەشتی هاوڵاتیان لەنێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێبکاتەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی نێوان جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان بڕیاردرا، بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی هاوڵاتیان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێز خانەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێبکاتەوە.
هاوکات بڕیاردراوە، کۆمپانیایەک بە مەبەستی پشکنینی کۆرۆنا لە مەرزەکە دابمەزرێنرێت، و پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە بکرێت کە گەشت دەکەن.